کوژاندنەوەی پێژمێر بە دەست کارێکە کە زۆربەی بەکارهێنەران کەڵکی لێوەردەگرن و زۆر ئاساییە، بەڵام هێندێک کات دێتە پێش کە پێویستە کوژاندنەوە بە شێوەی خۆکارانە و بە پێی دیاری کردنی کات بێ بە زۆر هۆوە! ئەم کارەش کاتێک دێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە کە ئامرازێکمان هەبێ هەتا بەم ئەرکە هەستێ، بە دانی فەرمانی لە پێشدا دیاریکراو.
PC Auto Shutdown یێکێ لەئەم ئامرازە ساکارانەیە کە دەتوانین بە دانی کاتی لەپێشدا دیاری کراوهەڵبستێ بە کوژاندنەوەی خۆکارانەی سیستەم. رێکخستنی ئەم ئامرازە بۆ کوژاندنەوەی سیستەم لە هەر کات و ساتێک دا زۆر هاسانە و هەروەها دەتوانین لە ماوەی کاتی دیاریکراوەکە دا فەرمانی خاوێن کردنەوەی زبڵدانی پێژمێر، سڕینەوەی فایلە پێکهاتووەکان لە کاتی گەران لە ناو نێت دا و زۆر ئەرکیتری لەم بابەتەی، پێ بسپێرین کە خۆکارانە خاوێنیان بکاتەوە. ئەم ئامرازە بە رواڵەت زۆر ساکار دێتە بەرچاو، بەڵام لە کاتی پێویست دا دەتوانێ بایەخی خۆی دیاری بکات.
هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-توانایی کوژاندنەوە، ڕێكخستنهوه(Reset*)،دەرچون(Logout*) و...لە نەرمەواڵەدا
-دیاریکردنی کات بۆ فەرمانی کردەکان
-هەستان بە کار لەکاتی دیاریکراو و بەشێوەی چەند پات بوونەوە
-توانایی پێدانی فەرمانی پێش کوژانەوە بۆ خاوێنکردنەوەی سیستەم وەک زبڵدان و...
-توانایی ئاگادارکردنەوە، پێش کوژانەوە
-و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
TweakNow WinSecret 4.6
لەوەی کە ویندۆز ئیمکاناتێکی زۆری هەیە جێگەی گومان نییە، بەڵام ئەو ئیمکاناتە بۆ هەموومان لە بەر دەست دا نین، یان لانی کەم ئێمە زۆر زانیاریمان لە سەری نییە. بۆ وێنە ناتوانین زۆر کار بە ئاسانی ئەنجام بدەین، ناتوانین هێندێک ئاڵ و گۆر لە کۆنترۆل پەنێل دا بکەین وەکوو لابردنی بەشێک، یان بە ناو کردنی ویندۆز بۆ سەر ناوی خۆمان و دەیان کاریتر کە ئەگەر شارەزاییەکی باشمان نەبێت ناتوانین بچینە ناو ویندۆز و ئاڵ و گۆرەکان پێک بینین. بەڵام زۆر جار بە نەرمەواڵە ئەم کارانە بە ئاسانی دەتوانین بە ئەنجام بگەیێنین. TweakNow WinSecret یەکێکە لەو پرۆگرامانە کە دەتوانین بە هۆی ئەوەوە رازە شاراوەکانی ویندۆز روو کەین . ئەم کەرەسە ساکارە و کەم قەبارەیە جۆرێک دارێژراوە کە بە ئاسانی دەتوانین تەواوی بەشەکانی ویندۆز سەرەوبن کەین .
هێندێک لە توانایەکانی ئەم پرۆگرامە بریتین لە :
-دەست وێراگەیشتن بە تەواوی بەشەکانی سیستەم
-پێویست نەبوونی زانیاری تایبەتی بۆ ئەنجامدانی ئاڵ و گۆرەکان
-نیشاندانی هەموو زانیارییەکانی سیستەم
-هێنانەوەی نوسخەی پشتیوانیی ویندۆز
-ئاسان بوونی کەڵک وەرگرتن لە نەرمەواڵەکە بۆ دژوارترین کارەکان
-خاوێنکردنەوەی ریجێستێری، هارددیسک و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
System Explorer 6.0.1
System Explorer ئامرازێکە بۆنیشاندانی زانیارییەکانی سیستەمی کامپیوتێر. وردترین زانیاری بە هۆی ئەم ئامرازەوە دەبینرێت، لە پێناسەی ئەو شتانەی کە لە حالی کارکردن دان، بگرە هەتا زانیاریەکانی Addone کە لە سەر IE چالاک و کاران، هەمووی پێشان دەدرێت تا کوو بەکارهێنەر بتوانێ زانیاری ورد لە سەر سیستەمی خۆی وەدەست بخات بۆ ئەوەی بەرنامەی بۆ دابرێژێ و کەڵکی پێویستی لێ وەربگرێت.
ئەم ئامرازە کە هاوشێوەی پێشکەوتووتری Task Managerی ویندۆزە،Performance یان هەمان کارایی سیستەم پێشان دەدات. نیشاندانی زانیاری درایوێرەکان، Connection ـەکان، ئەو شتانەی کە لە دەسپێک(Startup) دێنە سەرێ،دۆزەرەکانی ویندۆز، نەرمەواڵەکانی ویندۆز و دەیان توانایی تر لە ناو پرۆگرامی System Explorer گونجێنراون هەتا بەکارهێنەر بتوانێ بە هەبوونی زانیاری ورد بە ویستی خۆی کاری پێ بکات.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
لاپهرهی : 1